فەرماندەیەکی پێشمەرگە: چەکدارانی داعش چەکی پێشکەوتوویان پێیە

  2021-05-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری میحوەری دووی گەرمیان رایگەیاند، چەکدارانی داعش چەکی پێشکەوتوویان پێیە کە بە سوپای عێراقیش نییە، دەشڵێت، شەڕ و هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش بۆسەر پێشمەرگە زیاتر لە ٢٠ خولەکی خایاندووە.

لیوا محەمەد رۆستەم جێگری میحوەری دووی گەرمیان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، کە لە هێرشەکەی شەوی رابردووی داعشدا بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە ٢٣ خولەک شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوام بووە و پێشمەرگە وەڵامی هێرسەکەی داونەتەوە.

وتیشی بەهۆی هێرشەکەوە دوو پێشمەرگە برینداربوون، کە دواتر یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، داعش چەکی پێشکەوتوویان پێیە و ئەو جۆرە چەکەی ئەوان بە هێزەکانی سوپای عێراقیش نییە، دەشڵێت، هێزەکانی پێشمەرگە چەکەکانیان کۆنە و چەندین ساڵە بەکاردەهێنرێن.

کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنوری ناحیەی زینانە هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهید بوو و پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار بوو.


ڕیکلام