پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە تەقەی بە ئاسماندا کردبوو

  2021-05-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە تەقەی هەوایی بە ئاسماندا کردووە و دەست بەسەر ماتۆڕسکیل و چەکەکەی و کەلوپەلەکانیدا گیراوە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد بەناوی (ا.ج.س)، کە لە شەقامی (٣٠)م نزیک شیڕاتۆن بە ماتۆڕ سکیلێک تەقەی هەوایی کردبوو بە چەکی کلاشینکۆف."

ئاماژە بەوەشکراوە، "توانراوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە دەستگیر برێت و دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکە و چەکێک لە جوری کلاشینکۆف و سەعاێکی دەستی و سێ ئەنگوستیلەدا بگیرێت."

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە تۆمەتبارەکە لە ئێستادا ڕادەستی بنکەی پۆلیسی خانەقا کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێککاری یاسایی بەرامبەری.



ڕیکلام