سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی داعش بۆسەر هێزەکانی پێسمەرگە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "جه‌خت له پێویستیی په‌له‌کردن له هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه ده‌که‌مه‌وه."
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "به توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش له سنوری کفری ده‌که‌م."
نووسیوشیەتی، "سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده‌که‌م که شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم. جه‌خت له پێویستیی په‌له‌کردن له هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه ده‌که‌مه‌وه."
کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنوری ناحیەی زینانە هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهید بوو و پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار بوو.