خێراترین ئاژەڵ کیشوەرێکی بڕی و گەڕایەوە هندستان

  2021-06-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەشت پڵنگی "شیتا" بە بڕینی هەشت هەزار و ٤٠٥ کیلۆمەتر؛ کە پێکهاتوون لە پێنج پڵنگی نێر و سێ پڵنگی مێ، لە باشووری ئەفریقاوە بۆ ماڵە نوێیەکەیان لە هندستان گەڕانەوە، بەمەش خێراترین ئاژەڵی جیهان پاش نیو سەدە لە لەناوچوونی گەڕایەوە هندستان.

پڵنگی "چیتا" بە خورییە ئاڵتوونییەکەی تێکەڵ بە خاڵ و هێڵی رەش، بە خێراییە لە رادەبەدەرییەکەی کە بە زیاتر لە ٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبڕێت تا نێچیرەکەی راوبکات، بە خێراترین ئاژەڵی سەر زەوی دادەنرێت، لە ئێستادا زۆرینەی حەوت هەزار پڵنگەکانی جۆری چیتا لە جیهاندا دەکەونە کیشوەری باشووری ئەفریقا، نامبیا و بۆستوانا.

Cheetahs' ears are crucial for catching dinner | Science | AAAS

لە هندستان لەسەدەی ١٦دا لەسەردەمی ئیمپراتۆر جەهنگیردا یەکەم پڵنگی جۆری چیتا هێنرایە وڵاتەکەوە کە بە زیاتر لە ١٠ هەزار پڵنگ لە جۆری چیتا دەخەمڵێندرا، تەنانەت ئەکبەری باوکی جەهنگیر زیاتر هەزار پڵنگی چیتای لە گۆڕەپانەکەی خۆیدا راگرتبوو.

راکردن، کوشتن، لەناوبردن، مەترسی بۆ سەر ژیانی مرۆڤ و پەلاماری چیتا بۆ سەر گوندنشینان ئەو هۆکارانەبوون کە وایانکرد پڵنگی جۆری چیتا لەهندستان بەرەو لەناوچوون بچێت لەهندستان بەتایبەتیش لەسەردەمی حوکمی بەریتانیا لەو وڵاتە، رێژەیەکی زۆری پڵنگی چیتا لە ناوبرا بەهۆی ئەوەی چیتاکان دەچوونە ناو گوندەکانەوە و پەلاماری دانیشتوانی گوندەکانیان دەدا.

Best safaris for Cheetah in Zimbabwe | 28 sightings | Expert Africa

لە پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە، هندستان هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی ئاژەڵەکە بۆ وڵاتەکە بگەڕێنێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش، لەساڵانی حەفاتاکانی سەدەی رابردوودا حکومەتی هندستان لەگەڵ ئێران رێککەوتنێکی بەمەبەستی کڕینی ٣٠٠ پڵنگی چیتا واژۆکرد، بەڵام بەهۆی رووخانی دەسەڵاتی محەمەد رەزا شای پەهلەوییەوە، رێککەوتنەکە سەری نەگرت و دانوستانەکانیش تایبەت بەوپرسە وەستێنران.


ڕیکلام