دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا جۆبایدن دەڵێت، لەکاتی کۆبوونەوەت لەگەڵ سەرۆکی روسیادا "خەوت لێنەکەوێت و بەشێوەیەکی راستگۆیانەتر داواکارییەکانتی پێ بگەیەن ."
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەبڵاوکراوەیەکدا باسی لەوەکردووە،، "هیوای بەختێکی باش بۆ جۆ بایدن دەخوازم؛ بایدن لە کاتی کۆبوونەوەکەدا خەوت لێنەکەوێت و راستگۆیانەترین داواکارییەکانت بە پوتین رابگەیەنە ."
دۆناڵد ترەمپ باسی لەسەردەمی سەرۆکایەتی خۆی کردووە و دەڵیت، لە قۆناغی سەرۆکایەتی خۆیدا لەگەڵ پوتین لە شاری هێلسنکی فینلەندا کۆبوونەوەیەکی "زۆر بەرهەمداریان" ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "بەپێچەوانەی ئەوەی راگەیاندنە درۆزنەکان دەربارەی کۆبوونەوەکە بڵاویان کردبووەوە، ئەمریکا لەو کۆبوونەوەیەدا رێزی پوتین و روسیا و زۆر شتی دیکەی بەدەستهێنا ."
رۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، جۆ بایدن وەک ٤٦ەمین سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد، دۆناڵد ترەمپیش وەک ٤٥ەمین سەرۆکی ئەمریکا کۆشکی سپی جێشت.