ئەحمەدی نەژاد: بەرپرسێکی باڵای ئێران سیخوڕی ئیسرائیل بووە

  2021-06-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران ڕایگەیاندووە، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی خراپ لە وڵاتدا دەسەڵاتیان دراوەتێ بە شێوەیەک بەرپرسی ڕووبەڕووبوونەوەی کردە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل لە ئێران خۆی سیخوڕی ئیسرائیل دەرچوو.

ئەحمەدی نەژاد لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە، کڕینی چەندین بەرپرسی ئەمنی ئێرانی لەلایەن ئیسرائیلەوە وایکردووە  ئەو وڵاتە بتوانێت گەورەترین کردەی سیخوڕی لە ئێران ئەنجامبدات و سەرجەم زانیارییە نهێنییە  ئەتۆمییەکانی ئێران بەرێت.

ئەوەشی وتووە، ئیسرائیل توانیویەتی تۆڕێکى گەورەی  جاسوس لە ئێران دروستکات کە زۆربەیان لە کەسانی ئەمنی پایەبەرزن و هەر لەم ڕێگەشەوە توانیویەتی چەندین زانای ئەتۆمی تیرۆرکات و هەروەها زانیارییە ئەتۆمییەکانیان لە نوسینگەى سەرۆکی دەمەزراوکە و لە ناو قاسەیەکی گەورەدا  بە ئاسانی برد و پۆلیسیش ئەوەی شاردەوە.

ئەم وتانەی ئەحمەدی نەژاد دوای ئەوە هات ، دوو ڕۆژ لەمەوپێش سەرۆکی پێشووی موساد ڕایگەیاند، توانیویانە بچنە ناو دڵی دەزگا ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە و بە شێوەیەک ئاگایان لە ووردەکاری هەموو جوڵەکانی ئێرانە وەک ئاماژەیەک بۆ دروستکردنی تۆڕی سیخوڕی گەورە لەدەزگاکانی ئێراندا.



ڕیکلام