وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئاگاداریی سەرجەم بەڵێندەر و کۆمپانیاکان دەکاتەوە لە هەبوونی تەندەری پڕۆژەیەک و هەر بەڵێندەر و کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوانی وەزارەتەکە بکات.
بانگهێشتی گشتی
كهمكردنهوهی نهێنی/ ژماره(4-2021)تەندەری پرۆژەی (دابین کردنی کەل و پەل بۆ سیستەمی زانیاری بەرێوەبردنی خانەنشینی ئەلیکترۆنی)
كهمكردنهوهی كراوه
ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەر و کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە تەندەری پرۆژەی ناوبراو لە سەرەوە هەیە، لە سەر بوودجەی ئاسایی یە جا هەر بەڵێندەر و کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە با سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان/بەرێوەبەرایەتی ژمێریاری بکات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر، بەرامبەر به(١٠٠,٠٠٠) سەد ھەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی، و کرێی بڵاو کردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێت .
زانیاری :-
1 - فرۆشتنی تەندەر لە ڕێکەوتی (١٣/٦/٢٠٢١) دەست پێدەکات تا رێکەوتی(٢٤/٦/٢٠٢١) رۆژانە لە کاتژمێر (٩)ی سەر لە بەیانی تا (١٢)ی نێوەرۆ .
2 - ڕۆژانی گەراندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا رێکەوتی (٢٧/٦/٢٠٢١) رۆژی یەک شەممە کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نێوەرۆ .
3 - رۆژی کردنەوە و ئاشکراکردنی تەندەر لە هەمان رۆژ کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نێوەرۆ دەبێت، وە لە کاتی پشووی فەرمی دا دوا دەخرێت بۆ رۆژی دواتر .
4 - ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە (30) رۆژی تەقویمی یە .
مەرجەکان :-
- پێویستە ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرانەی بەشداری دەکەن ئەستۆپاكی و پشتگیری باجی دەرامەتی نوێ کراوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بهێنێت .
- تەواوی لایسنسەکان ئۆریجیناڵ بن (Original Window).
- ژمارەی (Part Number Or Serial Number) دەبێت دیاری بکرێت .
- سێرتیفیکەیتی کۆمپانیای سەرەکی (Original purchase certificate from vendor) پیشان بدرێت .
- ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرەی كە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێت دەبێت گەرەنتی یەک ساڵی گشت کەل و پەلەکان بكات .
- ماوەی كار كردووی تەندەرەكان (مدە نفاژ العگاوات) (٩٠) نەوەت رۆژە لەرۆژی کردنەوەی تەندەرەکان دەست پێ دەکات .
- پێشكەش كردنی نرخ دەبێت بە پارەی نوێ چاپی عێراقی(دینار عێراقی) بێت .
- گشت باجێك و رسوماتێك لە ئەستۆی ئەو ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرە دەبێت کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێـت .
- خەرجی گواستنەوە و دامەزراندنی (Installation Software and Hardware) کەل و پەلەکان لە ئەستۆی ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرە دەبێت کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێـت، وە شوێنی وەرگرتنی (استلام)ی کەل و پەلەکان لە لایەن وەزارەتەوە دیاری دەکرێت .
- دەسەڵاتی گرێبەست کردن پابەند نییە بە کەمترین نرخی تەندەر .
- كۆمپانیا و بەڵێندەر دەبێت پابەند بێـت بە گشت رێنماییەکانی ژمارە (٢ ساڵی ٢٠١٦) وەزارەتی پلان دانان تایبەبە گرێبەستە گشتییەکان .