دوای دووجار ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان نەیتوانی کۆببێتەوە

  2023-05-28  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەمادەنوونی رێژەی یاسایی پێویست بۆ گرێدانی کۆبوونەوەکە نەیتوانی کۆببێتەوە

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە هەشت ئەندام پێکدێت و بە ئامادەبوونی سێ لەسەر چواری ئەندامەکانی دەتوانێت کۆببێتەوە کە دەکاتە شەش ئەندام، بۆیە ئەمڕۆ دوای دوو جار بانگەواز تەنیا پێنج ئەندامی ئەنجومەنی دادوەریی ئامادە بوون بۆ کۆبوونەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان پێچەوانەی یاسایە و یەکێتی بۆ رێگریکردن لەو پێشێلکارییە، هەموو رێکارێک دەگرێتەبەر، داواشی لە ئەنجومەنی دادوەری کردبوو کار بە هیچ نوسراوێک نەکەن کە بە ئیمزای سەرۆکی پەرلەمان ئاڕاستەیان نەکرێت.


ڕیکلام