لە ناوچەیەکی گەشتیاری سماقوولی شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە، کەسێک کوژراوە و چوار کەسیش بریندارن.
هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی كۆیە رایگەیاند "یەك لایەنی شەڕەكەی ئەمڕۆ رەوانەی لای ئێمە كراون، كە كوژراوێك و چوار برینداریان هەیە."
بە وتەی وتەبێژی تەندروستیی كۆیە سێ لە بریندارەكانی ئەو لایەنەی شەڕەکە "بە دار و بەرد بریندار کراون، ئەوەکەی دیکەشیان گولـلەی بەرکەوتووە."
بەپێی زانیارییەکان هەردوو لایەنی شەڕەکە ئامۆزای یەکدین، لە ناوچەى گەشتیارى سماقوڵى کەپری گەشتیارییان و شەڕ لە نێوانیان دروستبووە.