میدیاکان بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕوویدا.
بەگوێرەی ئەو وێنانەی کە چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، تەقینەوەکە لەسەرانسەر پایتەخت بیستراوە و شوشەی ڕووی چەندین باڵەخانەو کۆگای بازرگانی بەهۆیەوە ورد و خاش بوون.
تەقینەوەکە لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێکە ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی هەر جوڵەیەکی حزبوڵای لوبنان دەکات، لەبەرامبەر وڵاتەکەی.
تا ئێستا حکومەتی لوبنان هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەسەر تەقینەوەکە و زیانەکانی بڵاونەکردووەتەوە.