سەرجەم نۆرینگە و تاقیگەكانی دهۆك دەکرێنەوە

  2020-08-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریدا، سەرجەم نۆرینگە و پزیشكان بەمەبەستی كەمكردنەوەی فشار لەسەر نەخۆشخانە حكومیەكان كە بەشێكیان بۆ كۆرۆنا تەرخانكراون بكرێنەوە .

بە پێى نوسراوێك، ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك بڕیاریداوە، سەرجەم نۆرینگەكانی پزیشكان و نۆرینگەی ددان و تاقیگەكان بەمەبەستی كەمكردنەوەی فشار لەسەر نەخۆشخانە حكومیەكان بكرێنەوە .

لەگەڵ بڕیارەكەدا، ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هاوپێچ كردوە، كە تێیدا هاتوە، "بەمەبەستی كەمكردنەوەی فشار لەسەر نەخۆشخانە حومیەكان كە هەندێكیان بۆ چارەسەركردنی نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخانكراون، دەسەڵات دەدرێتە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان بە رێگەپێدان بەكردنەوەی نۆرینگەی پزیشكان نۆرینگەی پزیشكانی ددان و تاقیگەكان بەپێی پێویست ".

بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، 475 توشبوی كۆرۆنا لە دهۆك تۆماركراوە، لەنێویاندا شەش مردن هەیە، 476 كەسیشیان چاكبونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان پەڕاندوە.



ڕیکلام