نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی تەمموز دیاریكرا

  2020-08-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قایمقامیەتی سلێمانی نرخی مۆلیدەی ئەهلیەكانی بۆ مانگی تەمموموز راگەیاند نرخی یه‌ك كاتژمێر ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی ته‌موز (33) دینار و نیو دەبێت.

بەپێى راگەیەندراوێکى قایمقامیەتى سلێمانى، نرخی کاتژمێرێک  ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی ته‌مموز (33) دینار و نیو دەبێت و به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبا، مانگی ئاب (24) سه‌عات كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت .

لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، ‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (210) بۆ (220) کاتژمێر كاریان كردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان شه‌ش هه‌زار (250) بۆ حه‌وت هه‌زار و (250) دینار دەبێت، نرخی ئەمپێڕێك كاره‌باش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با جیاواز ده‌بێت.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ته‌مموزئاماژەبەوەکراوە، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، جەختیشکراوەتەوە، دواى كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی نابێت دە خولەک زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە .

دیاریکردنى نرخى مۆلیدە ئەهلیەکان، لە کۆبوونەوەیەکى لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كاندا بووە، کە ئەمڕۆ ئەنجام دراوە.

كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی حه‌وت دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (210) بۆ (220) سه‌عات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان شه‌ش هه‌زار (250) بۆ حه‌وت هه‌زار و (250) دینار دەبێت .
داڕشتنەوە: شادان حەسەن




ڕیکلام