فەرماندەی ئەو لیوایەی دۆسیەی ئەمنی كەركوك بەڕێوە دەبات گۆڕدرا

  2020-08-10  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی لیوای تایبەت سەر بە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كە دۆسیەی ئەمنی كەركوكی بەدەستەوەیە گۆڕدرا و عەمید ڕوكن سەلیم حەمید جبوری بووە فەرماندەی نوێی لیواكە.

لە مەراسیمی وەرگرتنی پۆستەكەدا عەباس حوسەین، فەرماندەی پێشوو ئامادە بوو پۆستەكەی رادەستكرد، لەو بارەیەوە عەقیل كینانی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لیوای تایبەت بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ووت: ئەو گۆڕانكاریە لەچوارچێوەی دسپلینی سەربازیە و بۆ لەمەودوا ئەو هێزە لەكەركوك فەرماندەیەكی نوێ بەڕێوەی دەبات. 

لە یەكەم چالاكیدا وەك بەرپرسی لیواكە سەلیم حەمید، سەرجەم خاڵ و بازگەكانی شارەكەی بەسەركردەوە، ئەو فەرماندەیە لە ئێستادا سەر پەرشتی دۆسیەی ئەمنی شارەكە دەكات. 


ڕیکلام