نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ عەبدولڕەحمان سدیق واژۆکرد، بە مەبەستی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان.
لەڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆکی هەرێم ستایشی شارەزایی و خزمەت و هەوڵەکانی عەبدولڕەحمان سدیقی کردووە، بۆ پاراستنی ژینگە و بڵاوکردنەوەی کلتوری ژینگەپارێزی، کە هەر لەدوای ڕاپەڕینی ئازاری ساڵی ١٩٩١وە تا دوای ساڵی ٢٠٠٣ لە بەغدا پۆتس وەزیری ژینگەی حکومەتی فیدراڵی بووە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە هەموو تاکێکی کوردستان هەستی به‌رپرسياريه‌تى به‌رامبه‌ر به ژينگه و بيپارێزێت.
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق لەساڵی 1962 لە کەرکوک لەدایکبووە.
ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاریی ، به‌شی شارستانی ، زانكۆی موسڵ ساڵی 1989
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز بووە لەساڵی 1992
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز بووە لە 1992 – 1994
پۆستی یه‌كه‌م وه‌زیری ژینگه‌ی عێڕاقی وەرگرتووە له 2003 – 2004
ماوەی ١٥ ساڵ لەنا یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان چەندین پۆستی وەرگرتووە و لەساڵی ٢٠٠٩ دەستی لەو حزبە کێشایەوە.
چەندین بەرنامە و وتار نوسین و وەرگێرانی هەیە لەبواری ژینگە و پاراستنی ژینگەیی و چەندین بەرنامەشی لە میدیاکانی کوردستان هەبووە.