لە کەمپی کەبەرتوو-ی تایبەت بە ئاوارەکانی شنگال لە سنوری پارێزگای دهۆک، ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا و بەوهۆیەشەوە زیانی ماددی زۆر بە دانیشتووانی کەمپەکە گەیشت.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر ئاگر لە کەمپی کەبەرتووی تایبەت بە ئاوارەکانی شنگال، لە سنوری پارێزگای دهۆک کەوتووەتەوە و بەهۆیەشەوە دوو خێمەی ئاوارەکان بە تەواوەتی سووتاون و زیانی ماددی زۆریش بەر ئەو ئاوارانە کەوتووە .
شایەتحاڵێک لە کەمپی کەبەرتوو بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە .