بانكێكی عێراقی 40 ملیۆن دینار قەرز دەدات بە فەرمانبەران

  2020-09-28  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرمانبەرانی حكومەتی عێراقی دەتوانن بەبری 40 ملیۆن دینار قەرز لە بانكی رەشیدی سەر بەحكومەتی عێراقی وەربگرن پارەكەش تەنها بۆ كڕین یان دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون دەدرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی بانكەكە، قەرزەكە لەكاتی گەڕاندنەوەیدا لە موچەی بنەڕەتی فەرمانبەرەكە دەبڕدرێت، نابێت پێدانەوەی قەرزەكە لە 50%ی موچەی فەرمانبەرەكە تێپەڕ بكات.

ئەوەشی روونكردووەتەوە، پێدانی ئەو قەرزە مەرجی تایبەت بەخۆی هەیە كە گرنگترینیان ئەوەیە كە ئەو فەرمانبەرانەی داوای وەرگرتنی قەرز دەكەن نابێت خزمەتیان لە فەرمانگەكانی خۆیاندا لە دوو ساڵ كەمتر بێت.

بانكی رەشید بانكێكی حكومەتی عێراقیە و لە ساڵی 1988 دروستكراوە و بانكێكی بازرگانیە و 162 لقی لە ناوخۆی عێراقدا هەیە و لە بوارەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پشتیوانی دارایی کاردەکات.


ڕیکلام