ئەو دادگایەی ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی زۆرنبازەكەی دەركرد سوتێندرا

  2020-09-28  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە شاری شیراز كە پێشتر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ نەڤید ئەفكاری، پاڵەوانی زۆرانبازیی وڵاتەكە دەركردبوو بەیانی ئەمڕۆ سوتێندرا.


پێگەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی بەرهەڵستكاریی ئێران، كە بە باڵی سەربازیی رێكخراوی (موجاهیدینی خەلق)ە رایگەیاند، دەروازەی دادگەكە بەهۆی بۆمبێكەوە دەتەقێندرێتەوە و دواتر ئاگری لێدەكەوێتەوە.
 
ئەو دادگایە پێشتر  سزای بەسەر نەڤید ئەفكاریدا پاڵەوانی زۆرانبازی سەپاندبوو، كە تۆمەتبار كرابوو بە كوشتنی ئەفسەرێكی هێزەكانی ئێران، دوای لە سێدارەدانەكەشی چەند جاریچك بە درۆوشم و هەڕەشە لەسەر دیوارەكان ئاماژە بەوەكرابوو كە تۆڵەی دەسێندرێتەوە. 

نەڤید لەدایكبووی شاری شیراز بوو، لە تەمەنی مێردمنداڵیدا نازناوی زۆرانبازیی جیهانی بەدەستهێناوە، دواتریش لەسەر ئاستی ئێران بەشداری چەندین پاڵەوانێتیی كردووە و ئەنجامی بەرچاوی بەدەستهێناوە.


ڕیکلام