هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک چەکدارێکی داعشیان کوشت و 14 کۆگای چەکیشیان تەقاندەوە

  2020-09-28  | 
 سۆران عەبدولکەریم
ژوری ئۆپڕاسیۆنی کەرکوک ولەچوارچێوەی پڕۆسەی لێدان لە گروپە چەکدارییەکان هەڵمەتێکی لەناوبردنی پێگەکانی داعش لەناوچەی گەرحە وگوندی معێزیلە لەسنورەکانی کەرکوک ئەنجامدا.

حسێن حەمید لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ژوری ئۆپڕاسیۆنی کەرکوک بە(تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ووت هێزەکانمان لەو ناوچەیە ڕوبەڕوی چەکدارێکی داعش بۆتەوە پاشان گەمارۆدراو ودواتر کوژرا.

وتیشی توانیویانە ١١ کۆگای پڕ لەچەک وتەقەمەنی داعش بتەقێنینەوە و دەست بەسەر ٢٠ گولە هاوەنی قەبارە ٨٢ملم و ژمارەیەک گولە هاوەنی قەبارە ٦٠ ملم و ٩٠ کاتیۆشای نەمساویدا بگرن.


ڕاشیگەیاند لەقۆڵی فیرقەی شەشی پۆلیسی فیدڕاڵیشەوە لەڕۆژئاوای کەرکوک لەناوچەی "بای حەسەن " 3 کۆگای تری پڕ لەچەکیان لەناوبردوە وهێزەکەیان بێ ئەوەی هیچ زیانێکی پێ بگات ئەرکەکەی کۆتایی پێ هێناوە.


ڕیکلام