رۆژی هاتنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان دیاریکرا

  2020-09-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەدوای داواکەی سەرۆکی حکومەت بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنێکی تایبەت لەسەر دۆخی هەرێم لە پەرلەمان،سەرۆکایەتی پەرلەمان وەڵامی سەرۆکی حکومەتی دایەوە.

بەپێی زانیارییەکان سەرۆکایەتی پەرلەمان لە وەڵامەکەدا رۆژی دووشەممە یان سێ شەممەی داهاتوویان بۆ ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت دیاریکردوە، بەڵام ئەگەری زۆرە رۆژی دووشەممە دانیشتنەکەی پەرلەمان ئەنجامبدرێت.

هەروەها سەرۆکایەتی پەرلەمان چاوەڕوانی وەڵامی مەسرور بارزانین بۆ یەکلاکردنەوەی رۆژی کۆبونەوەکە و میکانیزمی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی.

هاوکات لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا سەرۆکی پەرلەمان داوای لە پەرلەمانتاران کرد لە هەفتەی داهاتوو سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی دێنە پەرلەمان دەتوانن پرسیارەکانتان ئاراستەی ئەوان بکەن.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە فەرمی و بەپێی ماددەی 66 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان داوایکرد لە دانیشتنێکی پەرلەمان ئامادەبێت و رونکردنەوە لەسەر دۆخی هەرێم وقەیرانی دارایی و رێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا بدات.

هاوکات 23 پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردۆتەوە و بە یاداشتێک پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردوە بۆ ئەوەی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بێنە پەرلەمان و لەسەر لێبڕینی موچە لێپرسینەوەیان لێ بکرێت.



ڕیکلام