هەرێم 413 ملیاری ئامادەیە و چاوەڕێی پارەکەی بەغدایە بۆ دابەشکردنی موچە

  2020-09-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگیری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم بەشێکی پارەی ئامادەیە بۆ دابەشکردنی موچە و چاوەڕوانی هاتنی پارەکەی بەغدایە.

هێڤیدار ئەحمەد جێگیری سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند ئەوان بەدوادچونیان کردوە و حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندوە بۆ موچەی ئەم مانگە سەدا 18 ی موچە دەبڕن، بۆیە پێویستیان بە 733 ملیار دینارە بۆ دابەشکردنی موچە.

هیڤیدار ئەحمەد ئاشکراشیکرد حکومەتی هەرێم بەوانی وتوە ئێمە 413 ملیار دینارمان ئامادەیە و چاوەڕوانی هاتنی 320 ملیارەکەی بەغدا دەکەین بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی موچەی مانگی چوار.

ئەوە لەکاتێکدایە نزیکەی 40 رۆژە موچە لە هەرێم دابەشنەکراوە ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی زۆری فەرمانبەران و موچەخۆران.


ڕیکلام