تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 4724 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون.
بەپێی ئامارەکە 4028 توشبووش لە نەخۆشیەکە چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە.
هەروەها 70 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە شاری سلێمانی زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانی تێدا تۆمارکراوە.
بەپێی ئامارەکان لە ئێستادا 60355 نەخۆش لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 559 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.