عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆیی عێراق ئاشکرایکرد، توانیویانە بگەنە ئەنجامدەرانی هێرشە تاوانکارییەکەی ناوچەی ڕیزوانیەی بەغدا کە ٥ ئەندامی خێزانێکی تیا بوونە قوربانی.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگای کەربەلا، غانمی وتی "توانیومانە بگەینە تاوانکارەکان و ئەنجامدەرانی هێرشەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی دوێنی روویدا بەراستی جێگەی شەرمەزارییەکی گەورەیە.
دوێنێ لە ئەنجامی کەوتنەوەی موشەکی کاتیۆشایەک لە نزکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ٣ کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
میدیاکان بڵاویانکردەوە، کاتیۆشایەکە لە گەڕەکی "حەی جیهاد"ی بەغداوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراوە، بەڵام بەسەر ماڵێکدا لە نزیک دیواری فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەوە و بەهۆی سێ کەسی خێزانێک کوژران و دوای دیکەشیان بریندار بوون.