کۆمەڵێک نوسەر و ڕوناکبیری کورد لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، فەرمانەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم رەتدەکەنەوە سەبارەت بە دانانی سانسۆر لەسەر کتێب و پێیان وایە زیانی گەورە بە فیکری رەخنەیی دەگەیەنێت و وەک دادگاکانی تەفتیشی سەدەکانی ناوەڕاست وایە.
لە یاداشتێکدا کە ئاراستەی ڕای گشتی و پەرلەمانی کوردستان و ناوەندە ڕۆشنبیری و کلتورییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کراوە، ئەو نوسەر و ڕوناکبیرانە ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو هەنگاوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتیشەوە بواری ڕاگەیاندنی نوسراو بەرەو داخران دەبات، لە کاتێکدا لەم سەردەمەدا کتێب و نوسین بەهۆی تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە ناتوانرێت سانسۆر بکرێت.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو سانسۆرە پێشوەختە بۆنی سانسۆری سەردەمی بەعسی لێ دێت، کە دژی بڵاوکردنەوەی کتێب و دەقە ئەدەبییەکان بوو.
ئەو نوسەر و ڕوناکبیرانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو فەرمانە هیچ پەیوەندییەکی بە دانانی ژمارەی جیهانی کتێبەوە نییە، وەک پێوەرێک بۆ ناسینەوە و بازرگانی و ڕێکسختنی کتێب، چونکە لە فەرمانەکەدا کۆمەڵێک وشە و ڕستەی لاستیکی جێگیر کراوە، وەک بۆمبێک وایە و هەر کاتێک مەبەستیان بێت لیژنە حزبییەکە دەیکە بیانوو، بۆ ڕێگرتن لە بڵاوکردنەوەی کتێب و بابەتەکان.
سەبارەت بە دەستەواژەی "ڕەچاوى بەرژەوەندیى باڵاى نیشتمانى و نەتەوەیى و پاراستنى بەها پیرۆزەكان.."ی ناو فەرمانەکە هەڵگری مانای لاستیکی و دیدی جیاوازن، کەزۆر بە ئاسانی دەتوانرێت هەر کتێبێک لەئاستی فیکری و سیاسییەوە لەگەڵ بیروبۆچوونی دەسەڵاتدا ناکۆک بێت قەدەغەدرکرێت و هاوشێوەی "دادگاکانی تەفتیش"ی سەدەکانی ناوەڕاست دەبێت.
ئەوە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی ڕابردوودا وەزارەتی رۆشنبریی بڕیارێکی دەرکردوە و ڕایگەیاندوە پێدانی ژمارەی سپاردن بە کتێب و بڵاوکراوەکان لەلایەن لیژنەیەکەوە بێت بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.
واژۆى بەشداربووان :
1 - هیوا عمر - نوسە رو هەڵسوڕاوى سیاسى – هەولێر .
2 - هاوار محەمەد - نوسەر و وەرگێڕ - ئەڵمانیا
3 - بەفراو نورى - نوسەر - ئەمریكا
4 - زەردەشت نوورەدین - نوسەر و وەرگێڕ - سلێمانى
5 - حەمەى مەلا - نوسەر و وەرگێڕ – سلێمانى
6 - شاهۆ عوسمان - نوسەر و وەرگێڕ – سلێمانى
7 - ئارام محەمەد - ڕۆماننووس - هەولێر
8 - بەختیار عەلى - نوسەر و ڕۆماننوس - ئەڵمانیا
9 - محەمەد كەمال - نوسەر و مامۆستاى زانكۆ – ئوسترالیا
10 - سدیق عەزیز - شانۆكار - نەرویج
11 - مەنسوور تەیفورى - نوسەر و وەرگێڕ - فەرەنسا
12 - ڕزگار شەوكەت - نوسەر - كەلار
13 - ڕەوەز حەمە ساڵح - بەڕێوەبەرى ناوەندى غەزەلنووس - سلێمانى
14 - دلاوەر قەرەداغى – شاعیر و وەرگێڕ – سلێمانى
15 - هەرێم عوسمان - نوسەر - سلێمانى
16 - پێشەوا کاکەیی - شاعیر - قەڵادزێ .
17 - بێستوون مەحمود - نێوەندى ڕۆشنگەرى - سلێمانى
18 - شاڵاو خالید - وەرگێڕ - چەمچەماڵ
19 - سەركەوت سەوادى - ماستەر لە فەلسەفەى خۆرئاوا - ڕانیە
20 - دانا شوانى - نوسەر و وەرگێڕ - هەولێر
21 - سەروەر پێنجوێنى - نوسەرى بوارى ئایینى - سلێمانى
22 - دانا ڕەئووف - نوسەر و شانۆكار - سويد
23 - زاموا محەمەد - نوسەر و وەرگێڕ - سلێمانى
24 - كارزان غەفوور - وەرگێڕ - دوكان
25 - هەژار مەجید - بەڕێوەبەرى ناوەندى ئەندێشە - سلێمانى
26 - ڕزگار حەمە ڕەشید - نوسەر و شانۆكار - كەنەدا
27 - نەبەز گۆران - نوسەر و ڕۆماننووس - سلێمانى
28 - مەریوان هەڵەبجەیى - وەرگێڕ لەنێوان هەردوو زمانى فارسى و كوردى
29 - بەختیار حەمە سوور – چیرۆكنووس - سلێمانى
30 - هۆزان مەحمود - ڕێكخەرى پرۆژەى كولتوور - لەندەن
31 - پشتیوان عەلى - شاعیر و دەستەى نوسەرانى گۆڤارى شیعر - سلێمانى
32 - زانیار محەمەد - شاعير و دەستەى نوسەرانى گۆڤارى شیعر – سلێمانى
33 - ئيسماعيل حەمەئەمین - نوسەر - لەندەن
34 - بەكر عەلى - نوسەر - ئەڵمانیا
35 - داستان بەرزان - شاعیر و نوسەر - سلێمانى
36 - كاوە جەلال - نوسەر - ئەڵمانیا
37 - ئارام سدیق - نوسەر و بەڕێوەبەرى ناوەندى ڕەهەند - سلێمانى
38 - دلاوەر ڕەحیمى - ڕۆماننووس - هەولێر
39 - فەرهاد چۆمانى - وەرگێڕ
40 - شەماڵ عەلى - چالاكى سیاسى -
41 - ئاسۆ كەمال - نوسەر - لەندەن
42 - بەهمەن تاهیر - نوسەر
43 - گۆنا سەعید - نوسەر – لەندەن
44 - سەلام هونەر - نوسەر –
45 - هۆشەنگ كەریم - ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنكار - هەولێر
46 - كرمانج هاریكى - نڤیسكار و چاڤدێرێ سیاسى
47 - حاجى ڕێكانى - چاڤدێرێ سیاسى
48 - گلاڤێژ حەمزە سەلیم - چالاكڤان
49 - عەبدولڕەحمان بامەڕنى - نڤیسەر و ڕۆژنامەڤان
50 - ئاواز عبدالرحمن - چالاكڤان
51 - هاژە سلێمان - پەرلەمانتارى پێشوو
52 - شلێر عبدالمجید - مامۆستاى زانكۆ
53 - پەیپەر ڕەشید محەمەد - نڤیسەر و ڕۆژنامەڤان
54 - احسان ئامێدى - پەرلەمانتارى خولا دوێ
55 - محمد چەلكی - نڤیسەر و ڕۆژنامەڤان
56 - بەهزاد محسن - نوسەر
57 - ڕێواس ئەحمەد بانى خێڵانى – نوسەر
58 - عەبدوڵا ساڵح - ڕۆژنامەنووس و چالاكوانى سیاسى - لەندەن
59 - نادر عبدالحمید - نوسەر و هەڵسوڕاوى سیاسى
60 - كاوە نادر قادر - نوسەر و ڕۆژنامەنوس - هەولێر
61 - عەلى سیاسى - نوسەر
62 - ئاسۆس ساڵح مەحموود - هەڵسوڕاوى چەپ
63 - سەلام عەبدوڵا - نوسەر
64 - ڕێبەر كوردۆ - ڕۆژنامەڤان - دهۆك
65 - بڕوا بەرزنجى - ڕۆژنامەنووس
66 - ياسين خاليد حسین - نوسەر و مامۆستاى زانكۆ
67 - یاسین عومەر - نوسەر و ڕۆژنامەنووس - سلێمانى
68 - هەردى مێدە - نوسەر و مامۆستاى زانكۆ - فەرەنسا
69 - میران ئەبراهام - ڕۆماننووس
70 - مەریوان عەبدول - وەرگێڕ
71 - كامەران محەمەد - نوسەر و مامۆستاى زانكۆ - سلێمانى
72 - ئارام قادر سابیر - مامۆستاى زانكۆ – ڕانیە
73 - ئارام قادر حەمە سوور – ڕۆژنامەنووس
74 - سەلاح بایەزیدى – وەرگێڕ
75 - جەواد حەیدەرى - نوسەر و وەرگێڕ- سلێمانى
76 - ئەحمەدى مەلا - نوسەر
77 - عەلى نانەوازادە – نوسەر و وەرگێڕ
78 - هەژار عوسمان - وەرگێڕ - سلێمانى
79 - حەسەن جودى - نوسەر – سلێمانى
80 - نەبەز خالید - نوسەر - سلێمانى
81 - وریا ئەحمەد – نوسەر و وەرگێڕ
82 - سامان عەلى ئەحمەد - نوسەر
83 - جەمال كۆشش- نوسەر، دەستەى نوسەرانى ڕۆژنامەى ڕەوت- سویسرا
84 - هۆرێن غەریب - شانۆكار -
85 - هەورامان فەریق - نوسەر و وەرگێڕ
86 - سەركەوت جەلیل – نوسەر و وەرگێڕ – كەلار
87 - عەتا میرەکی - وەرگێڕ
88 - دڵشاد حامد دەروێش - نوسەر - سلێمانى
89 - ئیدریس شێخ شەرەفى - نوسەر و وەرگێڕ - هەولێر
90 - حەیدەر لەشكرى - توێژەر و مێژوونووس - كۆیە
91 - ئاسۆ كەمال - نوسەر و هەڵسوڕاوى چەپ
92 - سەروان ئەحمەد - نوسەر و وەرگێڕ- هەورامان
93 - هەندرێن - نوسەر و وەرگێڕ
94 - ئاسۆ گەرمیانى - نوسەر
95 - كاوە بێسارانى - هەڵسوڕاوى سیاسى
96 - هەڵوێست عەبدولكەریم - چالاكوانى مەدەنى
97 - د. جەمشید حەیدەرى - مامۆستاى زانكۆ