تورکیا سێ گوندی ناحیەی دەرکاری لە سنوری زاخۆ بورومانکرد

  2020-09-29  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
کەمێک پێش ئێستا فڕوکە جەنگیەکانی تورکیا گوندەکانی پەرەخ و شەرانشی سەروو و دێشیشی سەر بە ناحیەی دەرکار لە سنوری قەزای زاخۆ بورومانکرد .

سەرچاوەیەک لە ناحیەی دەرکار بە توڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند "جارێکی دیکە سوپای تورکیا بە چڕی بوردومانی  هەرسێ گوندی ( پەرەخ ، و شەرانشی سەروو ، و دێشیش ) ی سنوری دەرکار کرد، بوردومانی يئەمشەویش کاتژمێر 9:05 خولەک  بووە و تا ئێستا بەردەوامە ".

سەرچاوەکە وتیشی "بەھوی بوردومانەکانی ئەمشەوەوە ئاگر لە گوندی و پەرەخ و دێشیش کەوتووەتەوە و زیانێکی زور بە زەوی و زاری جوتیارانی ناوچەکە گەیاندووە".

لەماوەی دوو ڕوژی ڕابردوودا سوپای تورکیا چوار خاڵی نوێی لە سنوری ناحیەی دەرکار و باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ جێگیرکردوە .



ڕیکلام