حەسەن نەسروڵا: ئەمریكا بۆ پاساوی مانەوەی لە ناوچەكە دەگەڕێت

  2020-09-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی رایگەیاند، ئەمریكا بە شوێن پاساوێكەوەیە بۆ هێنانەوە و بوژاندنەوەی داعش و تەكفیریەكانە لە ناوچەكەدا.

حەسەن نەسروڵا، بە كەناڵی ئەلمەناری حزبەكەی راگەیاند: ئەمریكا بۆ ئەوەی پاساوێك بهێنێتەوە بۆ هەبوونی خۆی لە ناوچەكە لەژێر ناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بۆ ئەوەش دەگەڕێت بەدوای بوژاندنەوەی داع شلە ناوچەكەدا. 

ئەمینداری حزبوڵای لوبنانی وتیشی،  ئێمە چاودێری ئیسرائیل دەكەین بەڵام ئەو دەنگۆیانەی نتانیاهۆ بڵاوی دەكاتەوە سەبارەت بە موشەكانی حزبوڵا كە گوالە لە نزیك هوماری گاز جێگیركراون رەتدەكەینەوە. 

ئەو داوای لە میدیا جیهانیەكان كرد كە بچنە ئەو شوێنە و راستی ئەو قسانە دەربخەن، دەشڵێت: ئێمە خۆمان دەزانین موشەكەكانمان لە كوێ جێگر دەكەین. 

نەسروڵا رەتیشیكردەوە ئێران لە لوبنان هیچ دەستێوەردانێكی هەبێت و دەشڵێت ئەوە حزبوڵایە كە بڕیار دەدات لە وڵاتەكەدا نەك ئێران. 


ڕیکلام