عێراق بۆ مردنی میری كوەیت ماتەمینی راگەیاند

  2020-09-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەبۆنەی كۆچی دوایی میری كوەیت حكومەتی عێراق ئەمڕۆی وەك رۆژی ماتەمینی راگەیاند و ئەوەش بە بڕیارێك بۆ دۆستایەتی نێوان وڵاتەكە لەگەڵ كوێت دادەنێت.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق هاوخەمە لەگەڵ حكومەت و گەلی دۆست لە دەوڵەتی كوێتی دۆستدا، بەهۆی كۆچی دوایی میر سەباح ئەحمەد جابر سەباح و ئەم بۆنە ئازەربەخشەوە بڕیادرا 30 ئەیلوول لە تەواوی كۆماری عێراقدا رۆژێك ماتەمینیی گشتی بێت.

رۆژی سێشەممە 2020/09/29 شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح، میری كوێت لە تەمەنی 91 ساڵیدا بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد، میری كوێت لە مانگی تەممووزی ئەمساڵ تەندروستیی تێكچوو بوو لە رۆژی 29ی ئەیلول 2020یش هەواڵی كۆچی دوایی راگەیێندرا. پێش نەخۆشكەوتنی هەندێك لە دەسەڵاتە دەستوورییەكانی بەشێوەكی كاتی دایە شێخ نەواف ئەحمەد سەباحی برای كە جێنشینیەتی.


ڕیکلام