شانۆیی باڵندەكانی گەرمیان دەست بە نمایش دەكات

  2020-10-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وا بڕیارە لە رۆژی 5ی تشرینی یەكەم و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی، شانۆیی باڵندەكانی گەرمیان دەست بە نمایش بكات.

شانۆییەكە رۆژانە لە كاتژمێر چواری دواینیوەڕۆ نمایش دەكرێت نوسینی سابیر نیكبەخت و دەرهێنانی مۆفەق عارف لهۆنی، نواندنی لەلاەین دەستەیەك ئاكتەری شاری سلێمانییە. 

مۆفەق عارف لهۆنی، دەرهێنەری شانۆییەكە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی وت: بەرلە كەرەنتینە كارەكەمان ئامادەبوو بۆ نمایش، بەڵام بەهۆی دۆخی كۆڕۆناوە لە نمایش دواكەوت. بەڵام ئێمە نامانەوێت ژیان بوەستێت، بەڵكو گرنگە بە هونەرەكەمان بەرەنگاری ئاستەنگەكان ببینەوە. هیوادارین سەركەتووبین.

ناوبراو وتیشی: بابەتی ئیشەكەمان بابەتێكی زیندووە، باس لە چیرۆكی دكتۆرێك دەكات لە قۆناغی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال، كە دەتوانێت بەهۆی پیشەكەیەوە، كۆمەڵێك كچی ئێزدی ڕزگار بكات.



ڕیکلام