سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکدا دەستی کرد بە لابردنی ئەو ڕێکلامانەی کە بەشێوەیەکی زیادەڕۆیی لەسەر شەقامەکان دانرابوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی لابردنی سەرپێچی وزیادەڕۆیی شارەوا نی سلێمانی، بەھاوكاری بەشی ئامێرە كان ھەستان بەلابردنی ئەو ڕیكلامانەی كەلەسەرشەقامەكان دانرابوو بەنایاسای و وەگرفتی بۆھاتووچۆی ئۆتۆمبیل دروسكردبوو.
شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لەو ڕێکالامانە ھۆكاربوون بۆروودانی ھاتووچۆ و سیمای شەقامەكانیان تیكدابوو
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بەشی لابردنی سەرپێچی وزیادەڕۆیی داوای لە خاوەنی پێشانگا و كارگەكان کرد، لەكاتی دانانی ڕیكلام سەردانیان
بكەن تا بەشێوەی یاسای رێنمایی و ھاوكاریان بكەن لە دانانی ڕێکلامەکانیان لە شوێنی گونجاودا.