بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم راگەیاند، ڕێگا بەهیچ كەس نادەن لەدەرەوەی یاسا و ڕێوشوێنی كارگێڕی، دەستوەردان لەكاروباری دەروازە سنورییەكان بكات .
چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بەئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و فەرماندەی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی و لێپرسراوانی دەروازەی باشماخ، لەگەڵ ئەنجومەنی شۆفێرانی دەروازەكە كۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا چەتۆ ساڵح ڕایگەیاند، ڕێگا بەهیچ كەس نادەن لە دەرەوەی یاسا و ڕێوشوێنی كارگێڕی، دەستوەردان لە كاروباری دەروازە سنورییەكان بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەروازەی باشماخ بە پێی یاسا و بەڕێكەوتن و هەماهەنگی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كارەكانی ڕێكخراوە و بەرێوەدەبرێت، بۆیە هەركەس كێشە و ئاستەنگ دروست بكات ڕووبەڕووی یاسای دەكەنەوە.
بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم راشیگەیاند، دەبێت شۆفێران و كاسبكارانی دەروازەكان تەنها بەرژەوەندی كەسی خۆیان نەبینن، بەڵكو دەبێت زیادەڕۆیی بۆ سەر بەرژەوەندی گشتی نەكەن.