بەبێ ئامادەبوونی خۆیان لێپرسینەوە لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی لە پەرلەمان دەستپێکرد.
رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند حکومەت بڕیاریداوە نەیاتە پەرلەمان بۆ پرساندن بەڵام پەرلەمان پرساندنەکە بەو شێوەیە دەکەن کە پرساندنەکە دەخوێندرێتەوە و وەڵامی حکومەتیش بە نوسراو دەخوێندرێتەوە.
دانیشتنەکە کێشەی تێکەوت و فراکسیۆنی یەکگرتوو و چەند پەرلەمانتارێک بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و ڕایانگەیاند پرساندنەکە بەبێ ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومەت بەوجۆرە ناکرێت و پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە.
بەڵام لە ئێستادا دانیشتنی لێپرسینەوەکە پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە.