ئەنجومەنی وەزیران دوو پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی لە زیندانیانی سیاسی و شەهیدان پەسەندکرد

  2020-10-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوەوە و دوو پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازیکردن لە زیندانیانی سیاسی و شەهیدان و ئەنفالکراوان پەسەندکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران هەردوو پەیڕەوەکە لەلایەن وەزیری شەهیدانەوە خراوەتە ڕوو و دواتر چەندین سەرنج و تێبینی باسکراوە.

هەروەها ئەنجومەنی وەزیران لەرووی مەبدەئیەوە پەیڕەوەکانی پەسەندکردوە و داوایکردوە وەزارەتی شەهیدان درێژە بە پرۆسەی  چاکسازیی بدات لە لیستی ناوی ئەوانەی کە بە ناشایستەیی سوودمەندن لەو ماف و ئیمتیازاتانە وجەختکرایەوە لە پاراستنی ماف وئیمتیازاتی ئەوانەی شایستەی وەرگرتنی ئەو ماف و ئیمتیازاتانەن.

هەروەها لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێکی تایبەت بە بابەتی بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و هەوڵەکانی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش ( یونیتاد UNITAD ) خستەڕوو .

دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک پێشنیار و بڕیاری لەمبارەیەوە پەسەند کرد. 


ڕیکلام