نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك کۆچی دواییکرد

  2020-10-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لە ئەمریكا دوای نەخۆشكەوتنی بە جەڵدە چەند كاتژمێرێك پێش ئێستا گیانی لەدەستدا و تەرمەكەی دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی كوردستان.


نوسینگەی نەجمەدین كەریم رایگەیاند "بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، كە دوای نەخۆشكەوتنی لەچەند ڕۆژی رابردوو بەڕێز دكتۆر نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك، ئێستا رۆژی هەینی كاتژمێر ١١ەی شەو بەكاتی ئەمریكا كۆچی دواییكرد".

نوسینگەی پارێزگاری پێشووی كەركوك راشیگەیاند "لەسەر وەسیەتی خوالێخۆشبوو دكتۆر نەجمەدین كەریم تەرمی بەڕێزییان دەهێنرێتەوە بۆ كوردستان و بە شێوەیەكی كاتی لە كوردستان بە خاك دەسپێردرێت، تا ئەو كاتەی شاری كەركوك ئازاد دەكرێت و لە ژێر ئەمنیەت و ئارامی هێزەكانی پێشمەرگەدەبێت". 

نوسینگەی نەجمەدین كەریم ئەوەشی راگەیاندووە "ڕاسپاردەی ئەوەی بەجێهێشت، كە لەبەر سەلامەتی وتەندروستی گشتی لە دۆخی ئێستای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هیچ جۆرە قەرەباڵەغی و پرسەیەكی بۆ دانەنرێت".


ڕیکلام