خانمه شاعیر "ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی" ناوێكی دیار و ئاشنایه له‌نێو شیعر و ئه‌ده‌بیاتی كوردیی سه‌رده‌می ئێستادا له خێزانێكی ئه‌ده‌ب دۆست له هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی 12 خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی و چه‌ندان ڕێزلێنانه.
ژیان – محه‌مه‌د جه‌مال
ناوبراو له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی بۆ "ژیان" تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی گرنگی ئه‌ده‌بی و ده‌شڵێت" هه‌ر شتێك خه‌یاڵ پاڵم پێوه بنێت، من بێ باكانه ده‌ینووسم و ناترسم.
ژیان: شیعرت به‌چه‌ند زمان نووسیوه و تا ئێستا چه‌ند به‌رهه‌می چاپكراوت هه‌یه؟
ڕۆژ هەڵەبجەیی: شیعرم ته‌نها به زمانی كوردی نووسیوه، هه‌روه‌ها تا ئێستا شه‌ش دیوانی چاپكراوم هه‌یه، كۆتا كتێبم به‌ناوی "نیشته‌جێی نیشتیمانێكم نه‌خۆشخانه" له ساڵی 2017 چاپكراوه كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كتێبی تردا پێشكه‌شی نه‌خۆشخانه‌ی هیوامان كرد، جگه له‌وه ئێستا دوو كتێبی ترم هه‌یه و زۆر جیاوازن له‌وانه‌ی تر، كه یه‌كێكیان شیعره و ئه‌ویتریشیان كۆمه‌ڵێك نامه‌یه، وه‌كو نامه‌ی كچێك بۆ دولبه‌ره‌كه‌ی یاخود نیشتیمان و وڵاته‌كه‌ی كه جۆرێكن له په‌خشان یاخود شیعر، به‌نیازم له ده‌رفه‌تێكدا به‌چاپیان بگه‌یه‌نم.
ژیان: جگه له شیعر نووسین، له چ بوارێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌ستی باڵاتان هه‌یه؟
ڕۆژ هەڵەبجەیی: له شیعری ئازاد دا ده‌ستێكی باڵام هه‌یه و زۆرجاریش بوومه‌ته ئه‌ندامی لیژنه‌ی شیعری و زۆر جار له‌سه‌ر داوای كه‌سه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شیعره‌كانیان ده‌كه‌م.
ژیان: چ هۆكارێك بوونه پاڵنه‌ر كه بچنه نێو دنیای شیعر و ئه‌ده‌بیاته‌وه؟
ڕۆژ هەڵەبجەیی: یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كه له خێزانێكی ئه‌ده‌ب دۆست له‌دایك بووم و په‌روه‌رده بووم، هه‌رگیز ڕێگر نه‌بوون له‌به‌رده‌مم، به تایبه‌تی باوكم، پاشان ئه‌و زه‌وق و چێژه ئه‌ده‌بییه‌ی بۆ خوێندنه‌وه و نووسین هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌م بووه و له ته‌مه‌نی مێرد منداڵیشمهوه شیعری ستوونیم ده‌نووسی. له‌هه‌مان كاتدا لاسایی چه‌ند شاعیرێكی گه‌وره‌ی وه‌كو "گۆران، ئه‌حمه‌د موختار جاف و پیره‌مێرد"ـم ده‌كرده‌وه كه كاریان لیكردبووم. هاوكات له‌بواری ڕه‌خنه‌ییش، به‌زۆری ڕه‌خنه‌كانی ئه‌دۆنیس ده‌خوێنمه‌وه، ئه‌دۆنیس جگه له‌وه‌ی شاعیرێكی زۆر بلیمه‌ته، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌گرێكی گه‌وره‌ی سهردهمییانهشه و ڕهخنهكانیم زۆر به‌لاوه جوانه.
ژیان: له شیعره‌كانتدا سه‌ر به كام ڕێباز ئه‌ده‌بیت؟
ڕۆژ هەڵەبجەیی: خۆی قورسه من بڵێم سه‌ر به چ ڕێبازێكی ئه‌ده‌بیم، چونكه شیعر نووسین به‌ڕێباز ناپێورێت، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی ڕه‌خنه‌گره‌كان بێت، من سه‌ر به قوتابخانه‌ی سریالیستم و خۆشم حه‌ز ده‌كه‌م به‌و ڕێبازه بنووسم كه سریالیستییه.
ژیان: له شیعره‌كانتدا چۆن باسی ژنان و نه‌ته‌وه‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟
ڕۆژ هەڵەبجەیی: وه‌كو هه‌موو شاعیرانی تر، ئازاری میلله‌ته‌كه‌م له شیعره‌كانم ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به تایبه‌تی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و كۆڕه‌وه‌كه. هه‌روه‌ها ژنانیش كه‌م تا زۆر له دیوانهكانم باس له ئازاره‌كانیان كراوه، به‌تایبه‌تی له‌م دیوانه‌ی كۆتاییمدا "نیشتجێی نیشتیمانێكم نه‌خۆشخانه" كه به شیعر و قه‌سیده باسی ئافره‌تی كوردم كردووه، له‌هه‌مان كاتدا به دوو قه‌سیده‌ی درێژ باسی ئازاری نه‌ته‌وه‌كه‌م كردووه.
ژیان: له شیعره‌كانتدا تا چه‌ند یاخیبوون ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه؟
ڕۆژ هەڵەبجەیی: هه‌ڵبه‌ت ئه‌و قه‌له‌مه‌ی كه شاعیرێك ده‌یگرێ به‌ده‌ستییه‌وه، هه‌ر خودی خۆی قه‌له‌مه‌كه یاخییه، واته پێش هه‌موو شتێك، شاعیر ده‌بێت یاخی بێت، به‌تایبه‌ت له هه‌ندێك كولتوور و داب و نه‌ریتی ناشیرینی كۆمه‌ڵگه. من پێموایه ئه‌گه‌ر یاخیبوون له شیعری شاعیران‌دا ڕه‌نگ نه‌داوته‌وه، وا باشتره پێی نه‌وترێت شاعیر، بۆیه وا هه‌ست ده‌كه‌م یاخیبوون له‌هه‌موو ده‌قێكدا هه‌بێت جوانتره، چونكه ئه‌وه جۆرێكه له ڕاستگۆیی. له شیعركانی خۆشمدا "یاخیبوون" ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه و ناشترسم، واته هه‌ر شتێك خه‌یاڵ پاڵم پێوه بنێت، جا چ له بواری سۆزداری بێت یان هه‌ر شتێك ڕاستگۆیی تێدا بێت، من بێ باكانه نووسیومه.
ژیان: ده‌شێت شیعر وه‌ك زمانێكی سه‌ربه‌خۆ لێی بڕوانین؟
ڕۆژ هەڵەبجەیی: خۆی شیعر زمانه و جیاوازه له‌و زمانه‌ی كه خه‌ڵكی ئاسایی گفتوگۆی پێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها زمانی ئاسایی كاتێك گفتوگۆی پێ ده‌كرێت، سنوورێكی بۆ داده‌نرێت، به‌ڵام زمانی شیعری زمانێكی ڕه‌هایه و سنووری تێدا نیه و ده‌توانرێت به ئاره‌زووی خۆت یاری پێ بكه‌یت، به‌ڵام ده‌بێت زمانێكی چڕ بێت و پێویستیشه دووركه‌وینه‌وه له زمانی گفتوگۆ، ئه‌گه‌ر شاعیر له زمانی گفتوگۆ دوور نه‌كه‌وێته‌وه، كه‌واته شیعر نانووسێت، به‌ڵكو "شیعار" دروشم ده‌نووسێت.
ژیان: مه‌رجه هه‌موو كات شیعر دنیای به‌جوانی بۆ وێناكردبین؟
ڕۆژ هەڵەبجەیی: خۆی به‌رهه‌می شیعری جوانییه، واته شیعر جوانی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ژیان: تا چه‌ند ئه‌م بۆچوونه ڕاسته كه ده‌ڵێت شیعر دایكی هه‌موو ژانره ئه‌ده‌بییه‌كانه؟
ڕۆژ هەڵەبجەیی: به‌بۆچوونی من نه‌ك هه‌ر دایك، به‌ڵكو شیعر باوكی هه‌موو ژانره ئه‌ده‌بییه‌كانی تره، واته هه‌موو ژانره‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی له ڕۆمانه‌وه هه‌تاوه‌كو نۆفلێت و چیڕۆك، هه‌موویان قه‌رزداری زمانی شیعرن، بۆ نمونه هه‌ر یه‌كێك له‌م ژانرانه ئه‌گه‌ر زمانی شیعری تێدا نه‌بێت، وه‌كو ئه‌وه‌یه كه چیڕۆكێكی ئاساییت خوێندبێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌ختیار عه‌لی به نمونه وه‌ربگرین، ده‌بینین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كانی زمانی شیعری تێدایه، بۆیه ڕۆمانه‌كانی دوو ئه‌وه‌نده‌ی شیعره‌كانی جوانترن.
ژیان: ده‌رباره‌ی شاعیرانی ئێستا، چۆن لێیان ده‌ڕوانیت و چ شتێك له‌گه‌ڵ شاعیرانی كلاسیك جیایان ده‌كاته‌وه؟
ڕۆژ هەڵەبجەیی: جیاوازی شاعیرانی ئێستا له‌گه‌ڵ شاعیرانی كلاسیك ئه‌وه‌یه كه شاعیرانی ئێستا شیعری ئازاد ده‌نووسن، ئه‌م جۆره نووسینه‌ش ئاسانكاری تێدایه و پێیان ده‌وترێت شیعری سه‌رده‌م یاخود هاوچه‌رخ كه هیچ مه‌رجێكی تێدا نیه بۆ نووسین، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه زمانێكی چڕی هه‌بێت و وێنه‌ی شیعری تێدا بێت، به‌ڵام شاعیرانی كلاسیك به بهحرهكان نووسیویانه كه حه‌وت به‌حره، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك زۆر شاره‌زا نه‌بێت له‌و به‌حره عه‌ره‌بییه قورسانه ناتوانێت شیعر بنووسێت، بۆ نمونه "نالی و مه‌حوی" كه مه‌لای دوانزده عیلم بوون، ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌یان هه‌بووه له شیعر نووسیندا ئینجا توانیویانه شیعری كلاسیك بنووسن، هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌سێكیش له شیعری كلاسێك تێناگات، به‌ڵام عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس هه‌ڵساوه به شیته‌ڵكردنی شیعره‌كانی "نالی و مه‌حوی" بۆ ئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌ین، ئه‌گینا قورسه هه‌موو كه‌س له شیعره‌كانی ئه‌م دوو زاته تێبگات!.
له شاعیرانی ئێستا دا ده‌توانم بڵێم چه‌ند گه‌نجێك شیعری جوان ده‌نووسن، بۆیه شیعری ئازاد له‌گه‌ڵ شیعری كلاسیك‌دا زه‌وی و ئاسمانیان جیاوازه.
ژیان: له‌نێوان ئێستا و كۆندا له‌بواری ئه‌ده‌بیات كام سه‌رده‌م باشتر و پێشكه‌وتووتر بووه؟
ڕۆژ هەڵەبجەیی: ده‌توانم بلێم شیعری ئێستا باشتره! چونكه شیعر هه‌میشه له پێشكه‌وتندایه، به‌ڵام ئێمه پاشخانێكی ئه‌ده‌بی جوانمان هه‌یه، وه‌كو "نالی و مه‌حوی و سالم و حه‌مدی و كوردی و ... هتد" ئه‌مانه كه به‌شێوه‌ی كلاسیك شیعریان نووسیوه و شانازییان پێوه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه ناكاته ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئێمه‌ش وه‌كو نالی بنووسین، زۆر جار باسی ئه‌وه‌م كردووه كه ئێمه نه‌توانین شاعیرانی پێش خۆمان تێپه‌ڕێنین، حه‌ق نیه پێمان بگوترێت شاعیر.
ژیان: بۆچی شاعیرانی كلاسیك دوای نه‌مانیشیان شیعره‌كانیان به نه‌مری و به زیندوویی ماوه‌ته‌وه؟
ڕۆژ هەڵەبجەیی: ئه‌گه‌ر نالی و مه‌حوی به نمونه وه‌ربگرین و سه‌یری شیعره‌كانیان بكه‌ین كه پێشه‌نگن له شیعری كلاسیكی كوردیدا، ده‌بینین شیعره‌كانیان هێز و جوانییه‌كی تێدایه، هه‌روه‌ها زمانه قووڵه‌كه و چڕی و پڕییهكهیان بوونه‌ته هۆكار كه زه‌مه‌ن نه‌یتوانیوه كاڵیان بكاته‌وه، واته فره ڕه‌هه‌ند و كراوه‌ن. جگه له‌وه‌ش عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس كه شیعره‌كانی ئه‌و شاعیرانه‌ی كۆكردوونه‌ته‌وه و ماناكانی لێكداوه‌ته‌وه، جوانتر و به‌رزتری كردووه له‌لای خه‌ڵك و هه‌میشه وا هه‌ستده‌كه‌ین كه شیعری تازه‌ن.