لەمساڵدا 2259 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆماركراوە

  2020-11-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ئامارەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی ئەم ساڵی راگەیاند و دەڵێت تا ئێستا 2259 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمار كراوە.


یاد نەقشبەندی، رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 2259 نەخۆشی نوێی شێرپەنجەمان تۆمار كردووە كە نەخۆشی نوێن.  هەر لەمساڵدا 1550 نەخۆشی خوێن هەبووە كە دەتوانین بڵێین ئەوانە نەخۆشی نا شێرپەنجەیین، بەڵام پێویستیان بە چارەسەر هەیە. 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئەوەشی راگەیاند: لەسەرەتای دروستبوونی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەرەكانی شێرپەنجەیی لە سلێمانی 29 هەزار و 693 تووشبووی شێرپەنجە هەبووە كە ئەمەش هانماندەدات كە نەخۆشخانەی هیوای گەورە كاری لەسەر بكرێت و بەردی بناغەی دابنرێت.

نەقشبەندی وتیشی، نەخۆشخانەكە ئێستا بە تەنها هی سێمانی نیە، بەڵكو نەخۆشی لە هەموو هەرێمی كوردستانو عێراقەوە بۆ دێت بە شێوەیەك رۆژانە لە شارەكانی دیكەی عێراقەوە نزیكەی 7 بۆ 10 نەخۆش سەردانی هیوا دەكات. 

ئەو داواشی لە حكومەتی هەرێم كرد هاوكاری كارمەندانی خۆبەخشی نەخۆشخانەكە بكات كە ژمارەیان نزیكەی 150 كەس دەبێت نەخۆشخانەكەش پشتی بە رۆڵی ئەوانە بەستووە. 


ڕیکلام