روفاتی 104 كەسی ئێزدی ناسراونەتەوە و ساڵی داهاتوو رادەستی كەسوكاریان دەكرێتەوە

  2020-11-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رووفاتی 104 كەس لەوكەسە ئێزدیانەی شنگال كە لەلایەن چەكدارانی داعش كوژراون ناسراونەتەوە و بڕیارە لە ساڵی داهاتوو داهاتوو راستی كەسوكاریان بكرێنەوە.

زەید عەلی عەباس، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دادپزیشكی بەغدا، رایگەیاند، كارەكانی ناسینەوەی رووفاتی 104 كەس لە قوربانیانی ئێزدی لە شنگال كە لەلایەن چەكدارانی داعش كوژراون، بە رێگەی پشكنینی (DNA) تەواو كراوە. 

ناوبراو راشیگەیاند، رووفاتەكان لە رێوڕەسمێكی فەرمیدا بە ئامادەبوونی سەرۆك هۆزەكانی ئێزدی و چەندین رێكخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و دەمودەزگاكانی عێراق و هەرێم رادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە. 

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پزیشكی دادی بەغدا راشیگەیاند، پرۆسەی رادەستكردنەوەی رووفاتەكان بە كەسوكاریان رۆژی 31ی كانوونی دووەمی 2021 لە قەزای شنگال سەربە پارێزگای نەینەوا بەڕێوەدەچێت.