دابەشکردنی نەوتی سپی لە سلێمانی بەردەوام دەبێت

  2020-11-29  | 
سلێمانی
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سلێمانی بەردەوام دەبێت
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لە 4ـی ئەم مانگەوە دابەشکردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی دەستیپێکردوە، رۆژی سێشەممەش پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت و بۆهەر بەرمیلێک نەوتیش بڕی 44 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە ١ی١٢ی٢٠٢٠، لەشاری سلێمانی پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسنوری مەڵبەندی دوو بەردەوام دەبێت، راشیگەیاندووە، ئەم دابەشکردنە لەرێگای کارتی زیرەکەوە دەبێت و ئەوخێزانانە دەگرێتەوە کە تا ئێستا تەنها یەک بەرمیل نەوتیان وەرگرتووە بەکارتی زیرەک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ کارتی زیرەکدا، کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی یان رەگەزنامە (کۆپی و رەسن)ـیان پێبێت،  بەپێچەوانەوە بەشە نەوتیان پێنادرێت.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاندبوو کە لە ناوەندی شاری سلێمانی  (مەڵبەندی دوو) و لەو گەڕەکانەی کە پارساڵ پرۆسەکە لەو شوێنەدا وەستابوو، دەست دەکرێتەوە بەدابەشکردنی نەوت بە نرخی 44 هەزاردینار بۆ  هەر بەرمیلێک لەڕێگای کارتی زیرەکەوە.



ڕیکلام