مێرکڵ: کۆرۆنا گۆڕانکاری لە باڵانسی هێزی ئابوری جیهان دروستدەکات

  2020-12-03  | 
ئابوری
ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری باڵای ئەڵمانیا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
راوێژکاری باڵای ئەڵمانیا رایگەیاند، پێدەچێت ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانکاری لە باڵانسی هێزی ئابوری جیهان دروستبکات و دوای کۆتاییهاتنی کۆرۆنا دۆخی ئابوری وڵاتانی چین و کۆریای باشوور بەراورد بە ئەوروپا باشتر ببێت.

ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری باڵای ئەڵمانیا رایگەیاند، زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ، رێگە لە گەشەسەندنی ئابوری ئەوروپا دەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە گرتنەبەری رێوشوێنەکان و توندکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە وڵاتانی ئەوروپا بەردەوام دژایەتی دەکرێت و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ژمارەیەکی لێدەکەوێتەوە، بەڵام لە وڵاتانێکی وەک چین و کۆریای باشوور، مەترسییەکە بە جددی وەردەگیرێت بۆیە ئابوری ئەو جۆرە وڵاتانە گەشە دەکات.

ئەم لێدوانەی مێرکڵ رەخنەیەکی ناڕاستەوخۆیە لەو کەسانەی کە لە ئەڵمانیا و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەبێ دەماک و رەچاونەکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی دەچنە شەقامەکان و رێنماییەکان پشتگوێ دەخەن.

مێرکڵ راشیگەیاند، ئاشکرایە کە پاش کۆتاییهاتنی کۆرۆنا، دۆخی ئابوری وڵاتانی چین و کۆریای باشوور کە ئەوروپا باشتر دەبێت، بۆیە دەتوانین بڵێن کە کۆرۆنا باڵانسی هێزی ئابوری جیهان دەگۆڕێت.



ڕیکلام