وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٠٥ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە ١٥٣٠ کەسی دیکە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٩٣.٢%ی کۆی تووشبوان.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٦٠٦ هەزار و ٩٩١ کەس تووش بوون، لەو ژمارەیەش ٥٦٥ هەزار و ٨٨٩ کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی داتاو زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا ١٢٩٣٢ کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.