ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق بووەتە سەنتەرێکی ململانێی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، داواشی لە سەرکردە سیاسییەکان کرد لایەک بکەنەوە بە قوربانی و مافی تورکماندا و بە بایەخەوە لێی بڕوانن.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە ڕێوڕەسمیکدا کە بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدی تورکمانەوە سازکرابوو ڕایگەیاند، سەرکردەکانی عێراق لەبەردەم لێپرسراوێتییەکی مێژوویدان بۆپارێزگاریکردن لە عێراق کە بووە سەنتەرێک بۆ ململانێ هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان.
ئەرشەد ساڵحی داوایکرد هەڵەی حکومەتەکانی پێشوو دووبارە نەکرێتەوە، بەلکو کاربکرێت لەسەر دڵنیای لە مافی سەرجەم پێکهاتەکان، بە تایبەت گەلی تورکمان کە ماوەی چەند دەیەیەکە مافەکانی لێ زەوتکراوە.