مستەربین دەگەرێتەوە

  2021-01-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمجارە بە دەنگ بەشدارە لە فیلمێکى (ئەنیمەیشن)دا

پاش ساڵانێک دابڕان لە کارى نواندن ئاکتەرى بەناوبانگى بوارى کۆمیدیا (راون ئەنکینسۆن) بە کارێکى نوێ دەگەڕێتەوە بوارى هونەرى نواندن، ئەو ئاکتەرە ئەگەرچى جگە لە فیلمى بە ناوبانگى (مستەربین) بەشداریی چەند فیلمێکى دیکەى کردووە، بەڵام زیاتر بە فیلمى (مستەربین) بووەتە  ئەستێرەیەکى دیارى سینەماى جیهانیى .

ئەم فیلمە کە لە ژانرى ئەنیمەیشنە ئاکتەرى ناوبراو بە دەنگ بەشدارى تێدا کردووە و درێژکراوەى ئەو کاراکتەرەیەتى کە لە فیلمەکانى (مستەربین)دا بەرجەستەى کردوون، لەو باریەشەوە گوتوویەتى: دەیەوێت ئەم کارە بکاتە دوایین کار کە بە کاراکتەى (مستەبین) ڕۆڵى بگێڕێت .

شایەنى باسە کارەکانى (راون ئەنکینسۆن) ناسراو بە (مستەربین) لەلایەن هەندێک شارەزایانى بوارى سینەماوە بە درێژکراوەى ئەو شێوازە سینەماییە دادەنرێت کە بەرلە ئەو سینەماکارى گەورەى جیهانى کۆمیدیا (چارلى چاپلین) کارى لەسەر کردووە. ئەگەرچى جیاوازیی زۆریش لە نێوانیادا هەیە.



ڕیکلام