بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند لە دوو چالاکی جیاوازدا پێنج کەسیان بە تۆمەتی رێگری و وەرگرتنی پارە لەهاوڵاتیان دەستگیرکردوە.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت پاش سكاڵای هاوڵاتییه‌ك كه له‌شاخی ئه‌زمڕ له‌لایه‌ن سێ تۆمه‌تباره‌وه ڕێگریی لێكراوه‌و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل‌و مۆڵه‌تی شۆفێری و بڕێك پاره‌ی لێسه‌ندراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه توانرا ده‌ستگیر بكرێن .
ئاشکراشیکردوە له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستیشگیراوە به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری كڵاشینكۆف‌و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری (تویتا- ئه‌ڤه‌لۆن) .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕاشیگەیاندوە لە چالاکیەکی دیکەدا و لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە بەهەمانشێوە لەلایەن دوو کەسەوە لە شاخی گوێژە رێگری لێکراوە و پارەیان لێ وەرگیراوە دوو کەسەکە دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبیلەکەیان لە جۆری(نیسان-سەنی)گیراوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە هەر پێنج تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 452 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.