مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی سێ ته‌قه‌كه‌ریان ده‌ستگیركرد كه له‌چه‌ند شوێنێكی جیاجیای ناو شاری سلێمانیدا ته‌قه‌یان كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیان دوای به‌دواداچون‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار كه له‌چه‌ند شوێنێكی شاری سلێمانی ته‌قه‌یان كردبوو، پاش وه‌رگرتنی بریاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی توانیان هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن‌و ڕوبه‌ڕوی یاسایان بكه‌نه‌وه .
پۆلیسی ئاماژەی بەوەشکردوە لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانیشدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (شۆفرلێت- ئۆپترا) .
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردوە تۆمەتبارەکان تەمەنیان 18 و 19 و 20 ساڵە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بەردەوامە.