وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٤٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٩٠٩ کەسی دیکە لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتاو زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٩٤.٢% کۆی تووشبوان.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٦١٠ هەزار و ٥٩٨ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٥٧٤ هەزار و ٩٢٠ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٢٩٦٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.