کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بازاڕێکی قەرەباڵغی میلی نزیک گۆڕەپانی تەیەرانی بەغدا رویدا و دواتریش کەسێکی دیکە بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندەوە.
میدیا عێراقیەکان لە زاری سەرچاوە ئەمنیەکانەوە بڵاویانکردوە لە ئەنجامی تەقینەوەکان 9 کەس کوژران و نزیکەی 20 کەسیش برینداربوون.
بەرپرسانی ئەمنی بەغدا ڕێوەشوێنی توندیان لە شوێنی تەقینەوەکان گرتۆتەبەر و تا ئێستا ئاماری تەواوی کوژراو بریندارەکانیان ڕانەگەیاندوە.
لەلایەکی دیکەوە لیوا خالد محەنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ماڵپەڕی بەغداد الیومی راگەیاندوە تا ئێستا 13 کەس کوژراون و 28 کەسی دیکە برینداربوون،بەڵام ئەمە ئاماری کۆتایی نیە و قابیلی گۆڕانکارییە.