ئان-ماری کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

  2021-01-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە کلیپەکەدا "KSI" ی لەگەڵدایە

گۆرانیبێژی بەریتانی ئان-ماری کلیپێکی نویی بە ناوی "Don’t Play" بڵاوکردەوە. کە هاوکات   "KSI" ی گۆرانیبێژی بەریتانیشی لەگەڵدایە، ئەم کلیپە لە دەرهێنانی ترۆی رۆسکۆوە و لە کەناڵی تایبەتیی ئان-ماری و KSI" لە یوتیوب داتراوە. جگە کلیپەکە پشت کامێرای کلیپەکەش لە یوتوبی تایبەتی ماری پەخش کراوە .

ئان-ماری :

* ناوی ئان-ماری رۆوز نیکڵسنە .

* لە 7ـی نیسانی 1991 لە بەریتانیا لەدایکبووە .

* بەدەر لە گۆرانیگوتن شیعری گۆرانییش دەنووسێت .

* خاوەنی چەندین گۆرانیی و کلیپە .

* لە 2018ـد ئەلبوومێکی بە ناوی "Speak Your Mind"  بڵاوکردۆتەوە.

لەو ڤیدیۆیەی خوارەوەدا دەتوانن بینەری پشت کامێرای کلیپە نوێیەکەی ئان-ماری بن:



ڕیکلام