ئۆتۆمبێلە دزراوەكەی پۆلیسی كەركوك دۆزرایەوە

  2021-01-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی ڕوبەڕوبونەوەی تاوانەكانی كەركوك بەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند ئەو ئۆتۆمبێلەی بەدەست ئەفسەرێكی پۆلیسەوەبوو ماوەی چەند رۆژ لەمەوبەر لەناو شاری كەركوك دزرا، ئەمڕۆ دۆزرایەوە.

ئەو ئۆتۆمبێلە درەنگانێكی شەوی چوارشەممەی رابردوو، لە گەڕەكی عەدەن باشوری شاری كەركوك بوو لەبەردەم ماڵی ئەفسەرێكدرابوو بەیانی ئەمڕۆ دۆزرایەوە. 

عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی كەركوك، رایگەیاندبوو: ئەو ئۆتۆمبێلەی پۆلیس كە دزراوە ئۆتۆمبێلی تایبەتە لەجۆری متسیۆبۆشی مۆدێل ٢٠٠٥ تابلۆ بەغدایە و لەپێش ماڵی كارمەندێكی پۆلیس دزراوە.

بەیانی ئەمڕۆش پۆلیس رایگەیاند ئۆتۆمبێلەكە لەنزیك ناحییەی قەرەهەنجیر بەبێ شۆفێر و سەرنشین جێهێڵدراوە و دۆزراوەتەوە.


ڕیکلام