تەندروستی عێراق: ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا نزیکبووەتەوە لە 13 هەزار کەس

  2021-01-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەنها ٥ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٨٩٣ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمرۆ ١٧٠٤ کەسی دیکە لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بە گوێرەی سەرژمێری و داتاکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە، بۆ ٩٤.٨%ی کۆی تووشبوان.

لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا ٦١٣ هەزار و ٧٦٣ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٥٨١ هەزار و ٥٤٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی سەرژمێری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٢٩٩٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام