مەحمود سەنگاوی: ئەم حكومەتە پێویستە بنێردرێت بۆ جەهەننەم

  2021-01-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند ئەم حكومەتە فاسدە و پێویستە بۆ ئەوەیە بینێریت بۆ جەهەننەم.

مەحمود سەنگاوی لە مەراسیمی ساڵیادی مامەڕیشە ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: ئەو تاوانكارانەی لە كاتی خۆیدا بە پیلانی هەواڵگری بەعس بەدوای مامەڕیشەدا دەكەوتن ئێستا لە پاڵ مامەڕیشەدا موچەی شەهیدانە وەردەگرن. 

ئەو وتیشی: هەرچەندە ئەو تاوانكارانە بە سزای گەل گەیەندراون، راستە ئەو كەسانە ئەمرۆ لایەنێكی سیاسی پشتیوانیان لێدەكات، بەڵام مێژوو خیانەتكاران ناینوسنەوە. 

سەنگاوی راشیگەیاند: تەحسین شاوەیس جگە لە ئەنفال250 كادر و پێشمەرگەی یەكێتی و حزبی شیوعی عێراقی شەهید كردووە، فۆرمی شەهیدانەكەی 239یە و لەسەرەتادا موچەكەی 830 هەزار دینار بووە و دواتر بووەتە 880 هەزار دینار لە لیستی 2008دا خانوشی وەرگرتووە، بەڵام تێكۆشەرەكانی ئێمە خانویان وەرنەگرتووە. 

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی: ئەم حكومەتەی ئێمە حكومەتێكی فاسیدە و بۆ ئەوەیە بینێریت بۆ جەهەننەم. 

پشتیوانی داواكاری خەڵكی هەرێمی كوردستانی كرد وتی: هەقی خۆیانە بێن داوا بكەن ناكرێت ماڵ و منداڵی من وەكو پاشا بژین ئەوان لە برسا هیلاكبن، هەقی خۆیانە داوا بكەن. 


ڕیکلام