تەندروستی عێراق: ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە 13 هەزار کەس

  2021-01-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨١٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە ١٥٨٥ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە ژمارەی گیانلەدەستدانەکان ئەمڕۆ بەرزبووەتەوە بۆ ١٣ هەزار کەس.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٩٤.٩%ی کۆی تووشبوان.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا ٦١٤ هەزار و ٥٧٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٨٣ هەزار و ١٢٧ کەس لە کۆرنا چاکبوونەتەوە.

  



ڕیکلام