شەڕ و پێكدادان لەنێوان سوپای چین و هیندستان لەسەر سنووری هەردوو وڵات روویدا و بەهۆی شەڕەكەوە ژمارەیەك سەربازی هەردوولا برینداربوون.
میدیای هیندستان بڵاویكردەوە شەڕەكە لە هەرێمی سكیمی باكور لە چیاكانی هیمالایا رۆژی چوارشەممەی رابردوو روویداوە، بەڵام لە ئێستادا رەوشەكە هێوركراوەتەوە و كێشەی نێوان هەردوولا "چارەسەركراوە."
بەرپرسانی سوپای هیندستان پێكدادانەكەیان بە "شەرێكی سووك" ناوبردووە و دەڵێن "لەلایەن فەرماندەكانی سوپاوە و بە رێگەیەكی پرۆتۆكۆڵی كێشەكە چارەسەركراوە."
پێكدادانی ئەمجارەی چین و هیندستان دوای شەش مانگ دێت لە شەڕێكی دیكەی نێوانیان لە ناوچەی لاداخ كە بەهۆیەوە زیاتر لە 20 سەربازی هیندستان كوژران.